بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ پێنج شەممە تەئكیدی لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا كردەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، لە میانی پێشوازی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی لە سەرۆك و ئەندامانی داموزراوەی ئیشان بۆ لێكۆڵینەوە و بەرەوپێشبردن، بە فراوانی باسی لە دوا گۆڕانكاریە سیاسیەكان كرد و بۆچوونی خۆشی سەبارەت بەو رێگە چارانە خستەروو كە پێویستە بگیرێتەبەر بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی كە رووبەرووی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا بوونەتەوە لە نێویشیاندا پابەندبوون بە دەستور و یاساكان. سەرۆك كۆمار تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیاندا بە پێی دەستور، ئاماژەشیدا بە گرنگی پەلەكردن لە دەستپێكردنی گفتوگۆ لە نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی ناكۆكیەكان بە رەچاوكردنی بەرژەوەندی رۆڵەكانی عێراق و دوركەوتنەوە لە بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی. لای خۆشیانەوە ئەندامانی وەفدی میوان بۆچوونی دامەزراوەكەیان و پلانەكانی داهاتوویان بۆ رەخساندنی بۆچوونی لەبار سەبارەت بە گۆڕانكارییە سیاسیەكان لە عێراقدا خستەروو.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات