حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سێ رۆژ پشووی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكوومەت راگەیاند

ناوخۆ
  • 24-12-2018, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    لە راگەیەندراوێكدا سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینیەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین رۆژانی 30 و 31 ی 12 ی 2018  و 2019/1/1  واتا یەكشەمە و دووشەمە و سێ شەمە لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبنە پشووی فەرمی و رۆژی چوارشەمە 2019/1/2 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە".