هونەرمەندی گەورە نیدا كازم بۆ "ا ه ع": داوا دەكەم لیژنەیەك هەڵسەنگاندن بۆ پەیكەرەكان بكات و مۆڵەت بداتە پەیكەرتاشەكان

ناوخۆ
  • 23-12-2018, 00:00
  • +A -A

    تایبەت – ا ه ع
    نیدا كازم هونەرمەندی شێوەكاری، ئەمرۆ یەك شەممە، داوای نوێكردنەوەی لیژنەی پێدانی مۆڵەتی بە پەیكەرتاشان كرد و هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ پەیكەرە هونەریەكان بكات پێش دانانیان لە بەغداد و پارێزگاكانی تر بەو جۆرەی شایستەی عێراق و رۆشنبیریەكەی بێت.
    كازم لە چاوپێكەتنێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) لەگەڵی ئەنجامیدا، ڕایگەیاند ئێستا كار لەسەر چاككردنەوەی ئەو كارە هونەریانەی دەكات كە تێكدران بە تایبەت پەیكەری ئەبی تەمام لەسەر دەستی داعش، ئاماژەشی بە چاككردنەوەی پەیكەری بەدر شاكر سەیاب لە بەسڕە كرد.
    رونیشی كردەوە هەست بە نیگەرانی گەورە دەكات سەبارەت بە كێشەی دانانی پەیكەری بێ ئاست بە تایبەت لە بەغداد كە شایستەی عێراق و رۆشنبیری شارەكەمان نییە.