بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە، بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێ دووشەممەی ڕاگەیاند كە دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت و خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە لەخۆ دەگرێن.
حەلبوسی دانیشتنی ئەمرۆشی دواخست دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا میوانداری ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بكات.