بەغداد – ا ه ع
لوقمان فەیلی وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار ڕایگەیاند سەرۆك كۆمار هەردەم پشتیوانی لە هەوڵەكانی كۆتاییهێنان بە توندوتیژیەكانی سوریا بەرێگەچارەی ئاشتیانە دەكات.
فەیلی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە رایگەیاند: یەكێك لە دەزگاكانی راگەیاندن وتارێكی بڵاوكردوەتەوە سەبارەت بە پرۆژە پێشنیارێكی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانی سوریا، ئاماژەی بەوەش كرد ئەو زانیاریانە وردن نین و سەرۆك كۆمار هەردەم پشتیوانی لە هەوڵەكانی كۆتاییهێنان بە توندوتیژیەكانی سوریا بەرێگەچارەی ئاشتیانە دەكات، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە بریارە سەربەخۆكانی و دەست وەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە.