بەغداد – ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە لە گەڵ هاتنی جەژنی سەری ساڵی نوێدا، درەختی لە دایكبونی حەزرەتی عیسا (سەلامی خوای لە سەر بێت) لە لۆبی ئەنجومەنی نوێنەراندا كردەوە.
بەڕێز كەعبی پیرۆزبایی لە مەسیحیەكانی عیراق و جیهان كرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی لە دایكبونی حەزرەتی عیسا (سەلامی خوای لە سەر بێت) و گوتی:” برا مەسیحیەكان هاوبەشی ئێمەن لە وڵات و سەركەوتن بەسەر تیرۆرو پارێزگاری كردن لە پرۆسەی دیموكراتیدا”.
كەعبی هیوای خواست هەردەم ئاشتی و پێكەوەژیانی هەمیشەیی لە نێوان هەمو پێكهاتەكان بەرپابێت و ئاوارەكان بگەڕێنەوە بۆ عیراق و ژیانێكی ئاسودە بەسەربەرن.