بەغداد – ا ه ع
فەلاح فەزلی، ئەمرۆ شەممە، بە زۆرینەی دەنگ بۆ پۆستی پارێزگاری بەغداد هەڵبژێردرا بە بێ ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كوتلە سیاسیەكانی نێو ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) رایگەیاند ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد بە سەرۆكایەتی ریاز عەزاز سەرۆكی ئەنجومەنی و 31 ئەندام كۆبویەوە و بە بێ ئامادەبوونی كوتلەی ئەحرار و ژمارەیەك لە ئەندامانی كوتلەی ئیحاد قوە و ئەندامانی كوتلەكانی تر.
وتیشی دەرگای خۆ پاڵاوتن كرایەوە و 13 ئەندام خۆی كاندید كرد بە ئامادەبوونی لیژنەی یاسایی و فەلاح جەزائیری زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا.