بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ شەممە، تەئكیدی كردەوە پێشهاتە ئەمنیەكان لە سوریا و گەیشتن بەرێكەوتنی سیاسی پەوەندی راستەوخۆی بەئاسایشی عێراقەوە هەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند عەبدولمەهدی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مایك بومبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجامداوە و تیایدا كاردانەوەی كشانەوەی ئەمریكار لە سوریا رونكردوەتەوە، تەئكیدیشی كردوەتەوە ئەمریكا پابەندە بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و داعش لە عێراقدا و ناوچەكانی تر.
عادل عەبدولمەهدی تەئكیدیشی كردەوە پێشهاتە ئەمنیەكان لە سوریا و گەیشتن بەرێكەوتنی سیاسی پەوەندی راستەوخۆی بەئاسایشی عێراقەوە هەیە.