بەغداد – ا ه ع
نوسینگەی ڕاگەیاندنی دكتۆر ئیبراهیم جەعفەری هەواڵی كۆچی دوایی رەتدەكاتەوە كە لە ژمارەیەك لە تۆڕەكانی پەوەندی كۆمەڵایەتی ئەمرۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە.
لە بەیاننامەیەكی ئەو نوسینگەیە كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، سوپاسی هەموو ئەوانە دەكات كە نیگەرانی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەو هەواڵە ناڕاستەی كە لە ژمارەیەك لە پێگەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی سەبارەت بە هەواڵی كۆچی دوایی بڵاویانكردوەتەوە.