عەبدولمەهدی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پادشای ئوردن تاوتوێی پەوەندیە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكات

  • 21-12-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، رۆژی پێنجشەممە، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن ئەنجامدا و تاوتوێی پەوەندیە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی ناوچەكەیان كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا تاوتوێی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات و بارودۆخی ناوچەكەیان كردووە، هەردوولاش رێكەوتوون لەسەر چڕكردنەوەی سەردانەكانیان بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەر دوو وڵات.