بەغداد – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە شاری بەغداد دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسیەكانی ناوچەكەی لەگەڵ د. عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێكرد.
لە دیدارەكەدا گرنگی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا دووپاتكرایەوە، هەروەها جەختكرایەوە لە سەر گفتوگۆ و دیالۆگی جددی لە پێناو بە دوور گرتنی ناوچەكە لە ململانێی زیاتر.
سەرۆك كۆمار پشتیوانیكردنی حكومەت و هەوڵەكانی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت دووپاتیكردەوە كە هێزە سیاسی و نیشتمانیەكان پشتیوانی دەكەن، هاوكات بەڕێزیان ئاماژەی كرد بۆ گرنگی یەكڕیزی نیشتمانی و پتەوكردنی لێك تێگەیشتنی نێوان هێزە نیشتمانییەكان لە پێناو بەدیهێنانی داخوازییەكانی هاووڵاتیان بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و فەراهەمكردنی هەلی كار و دابین كردنی داوا رەواكانی گەلەكەمان لە زۆربەی پارێزگا و شارەكان.
لەلای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دواین گۆرانكاری ئەمنی لە وڵات و پلانی داهاتوو خستەروو بۆ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت.