محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دانیشتنی پەرلەمان ڕایگەیاند زیاتر لە 120 پەرلەمانتار داوایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی خانوبەرەی دەوڵەت بە سەپاندن لە بری بەكرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت لە ناوەوە و دەرەوەی ناوچەی سەوز كە لەلایەن بەرپرسان و فەرمانبەران و بارەگای حزبیەوە بەكاردەهێنرێن، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی داهاتی دەوڵەت، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئەو داوایە ڕەوانەی لیژنەی دارایی دەكات تا لە یاسای بودجەدا جێگیر بكرێت.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات