سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نێردەی نوێی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق دەكات

  • 20-12-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە جینین هینیس بلاسخارت نێردەی نوێی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق.
    لەسەرەتای دیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە بلاسخارت كرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەو پۆستە لە عێراق، هیوای سەركەوتنیشی لە ئەركەكەی بۆ خواست.
    هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی گرنگی هاریكاری نێوان عێراق و نێردەی یونامی لەسەرجەم بوارەكان كرا، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە هاوكاری ئاوارە و ئاوەدانكردنەوە و بەرنامەی داهاتووی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق هەیە.
    حەلبوسی تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، ئاماژەشی بە قۆنای دوای داعش كرد و ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەسەر تیرۆر بەدەستهاتووە كە پێویستی بە هەوڵ و هەماهەنگی بەردەوامی نێودەوڵەتی هەیە؛ لەپێناو گرەنتی پاراستنی ئەمن و ئاسایش لە سەرجەم شارەكانی وڵات.
    جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی رۆڵی كاریگەری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە كۆمەككردنی خێزانە ئاوارەكان، لەگەڵ ڕەخساندنی كەشی ئەمنی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان بۆ شارەكانیان دوای سەركەوتنەكان بەسەر تیرۆردا، و دەستكردن بە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەی وڵات و وەبەرهێنان و دابینكردنی خزمەتگوزاری هەلی كار بۆیان.
    لای خۆیەوە بلاسخارت تەئكیدی كردەوە لەسەر هەڵوێستی نەتەوەیەكگرتوەكان لە پشتیوانیكردنی لە یەكێتی عێراق و سیستمی دیموكراتی و فیدڕاڵی، هەوڵەكانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆریشی بەرزنرخاند، وتیشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندە بە پشتیوانیكردن پێویست بۆ عێراق لەسەرجەم ئاستەكان.