عێراق و ئوردن لەسەر كردنەوەی دەروازەكانی نێوانیان رێكدەكەون

/
  • 19-12-2018, 00:00
  • +A -A

    عەمان – ا ه ع
    دكتۆر فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی كەوت بە جێگری سەرۆك وەزیرانی ئوردن و ژمارەیەك لە وەزیران كە پەیوەندیدارن بە كاروباری ئابوری بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و باڵیۆزی عێراق لە ئوردن.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ڕایگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا رێكەوتن لەسەر كردنەوەی دەروازەكانی نێوانیان لەسەرەتای ساڵی داهتوو پێشبینیش دەكرێت هێڵی ئاسمانی عێراق و ئوردن هاریكاری زیاتری یەكتری بكەن.
    وتیشی كاركردن بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی پرسی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ ئاماژەدان بە گرنگی وەبەرهێنان و هاریكاری بۆ بوژانەوەی هەر دوو وڵات.