تایبەت – ا ه ع
لوقمان فەیلی وتەبێژی فەرمی سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدی كردەوە دكتۆر بەرهەم ساڵح تا ئێستا پلانی سەردانەكەی بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا رێكنەخستوە.
فەیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق "ا ه ع"ی ڕاگەیاند سەرۆكایەتی كۆمار پەیوەندی بەردەوامە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و تا ئێستا پلانی سەردانەكەی بۆ پایتەختی سوریا رێكنەخستوە.