بەغداد – ا ه ع
محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە جنین هینس بلاسخارت نوێنەری نوێی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەگرتوەكان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە عێراق.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، وەزیری دەرەوە پیرۆزبایی لە نوێنەری نوێی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق كردوە و بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێكەی، هیوای خۆشی نیشانداوە هاریكاری زیاتری یەكتری بكرێت بە تایبەت لەبواری هاوكاری ئاوارەكان و پرۆژەكانی پشتیوانی لە ژنان و منداڵان.