بەغداد - ا ه ع
وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند، لە روانگەی پابەندبوون بە دەستووری عێراقەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دەستبەرداری ڕەگەزنامە بەریتانییەكەی دەبێت.
لوقمان فەیلی، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆما لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند " بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە روانگەی پابەندبوون بە دەستووری عێراقەوە بە شێوەیەكی یاسایی دەستبەرداری ڕەگەزنامە (بەریتانی) ەكەی بوو".
دووپاتیشیكردەوە، "ڕێوشوێنە یاساییەكانی پەیوەست بە رادەستكردنەوەی ڕەگەزنامە بریتانییەكەی تەواو بووە".
روونیشكردەوە، سەرۆك كۆمار "لە كاتێكدا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی پێشكەش دەكات بە شانشینی بەریتانیا كە ئەو رەگەزنامەیەی پێ بەخشیوە لەو رۆژگارانەی كە لە ریزەكانی ئۆپۆزیسیۆندا بووە دژی ڕژێمی لە ناوچوو، هاوكات دەستبەردار بوونی بەڕێزیان لە ڕوانگەی پابەند بونیشیانە بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ژمارە ١٨ی دەستووری عێراق كە بە دەق هاتووە، رێگە نادرێت بەو كەسانەی كە هەڵدەبژێرێن و پۆستی سیادییان پێ دەسپێردرێت لە كۆماری عێراقدا، رەگەز نامەی تریان هەبێت".