بەغداد-ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، گرنگترین پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات و هەوڵەكانی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و دەستپێشخەری حكومەت بۆ بەدەست هێنانی بەرنامە خزمەتگوزاریەكانیان تاوتوێ كرد.
سەرۆكایەتی كۆمار لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران باسی ساڵرۆژی سەركەوتنیان بەسەر تیرۆرستانی داعش و ئازادكردنی شارو گوندەكان كردووە كەكەوتبونە ژێر كۆنتڕۆڵی تیرۆریستانی داعش.
جەختیشیان لەپاراستنی سەركەوتن و دەستكەوتەكان كردووە لەڕێی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بوژاندنەوەی ئابوری وڵات و توندوتۆڵكردنی یەكێتی نیشتمانی لە وڵاتدا.