حەداد بە قەلغانی ئەنجومەنی نوێنەران رێزی لەنادیە موراد نا بەبۆنەی بەدەست هێنانی خەڵاتی نۆبڵ

ناوخۆ
  • 12-12-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    بەشیر حەداد جێگری ئەنجومەنی  نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێزی لە نادیە موراد كچە چالاكوانی یەزیدی نا بە قەلغانی ئەنجومەنی نوێنەران بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی. 
    لەبەیاننامەیەكدا كە لە نوسینگەی راگەیاندنی حەدادەوە دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع)كەوتووە هاتووە: حەداد لە نوسینگە تایبەتی خۆیی لەبەغداد پێشوازی كرد لە كچەچالاكوانی یەزیدی نادیە موراد، و بە قەلغانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێزی لێناوە و ستایشی هەوڵەكانی كردوە كە كردویەتی بۆ ئابروبردنی داعش و كارە قێزەونەكانیان  و توانیویەتی بیگەێنێتە هەموو جیهان و توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەدەست بێنێت.