بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی حەمام عەلیل لە موسڵ تیرۆرستێكی دەستگیر كرد .
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی فەوجی یەكی لیوای مونشاتی 43ی فیرقەی 20 لەئۆپەراسیۆنێكدا تیرۆرستێكی لە ناوچەی حەمام عەلیل لە موسڵ دەستگیر كردوە كە بەرپرسی شانەیەكی تیرۆرستی بووە و بە نهێنی كاریان كردوە .
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: بەرپرسی ئەو شانەیە دەستگیر كراوە كە ئەندامەكانی چەندین كاری كوشتن و سەربڕینیان كردوە و پیلانی كاری تیرۆرستیان بۆ تێكدانی ڕەوشی ئەمنی پارێزگاكە دارشتوە.