بەغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران پەیوەندێكی تەلەفونی لە مایك بنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا وە پێگەیشت و پیرۆزبایی خۆی و سەرۆك دۆناڵد ترامپی گەیاندە عبدولمەهدی بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی عێراق و پشتوانی واشنتۆنی بۆ حكومەت و گەلی عێراق بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەكانیان دوپاتكردوە و جەختی لەسەر خواستی ئەمریكا كردەوە بۆ فراوانكردنی پەیوەندیەكان و هاوكاریەكانی نێوان هەردوو وڵات.
و ستایشی هەنگاوی كردنەوەی ناوچەی سەوزی كرد كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نراوە .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: عەبدولمەهدی تەئكیدی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی عێراق و ئەمریكا كردۆتەوە و هەروەها جەختی لەسەر هاوكاریەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە كردۆتەوە لەهەموو بوارەكاندا بەتایبەت لایەنی ئابوری كە لەبەرژەوەندی عێراقی و سەقامگیری ئەو وڵاتە دابێت و سیادەی بپارێزێت و هەلی گەشەكردن و سەقامگیری ناوچەكە بەدەست بێنێت.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەوپەیوەندیەدا جەخت لەسەر پشتوانی حكومەتی عێراق كراوەتەوە بۆ پاراستنی تەواوی پێكهاتەكانی عێراق.