قاهیرە – ا ه ع مشەعەل بن فەهمی سلیمی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی تەئكید لەسەر پشتیوانیكردنی پلانی ئاوەدانركدرنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەكاتەوە، پیرۆزباییش لە گەل و حكومەتی عێراق دەكات بە بۆنەی سەركەوتنیان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا. سەلیمی لە میانی كردنەوەی دانیشتنی دووەمی خولی دوەمی پەرلەمانی عەرەبی رایگەیاند ئەو دانیشتنە لە كاتێكدایە روبەروی بەربەستی گەورەی ئەمن و ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی دەبینەوە بەجۆرێك ژمارەیەك وڵاتانی عەرەبی بەدەست روداوە ناوخۆیی و دەرەكیەكانەوە دەناڵێنن و پێویستە بە هەستێكی بەرپرسیارانەوە روبەرویان ببینەوە و هاوكاری راستەقینەی یەكتربكەین. وتیشی وڵاتانی عەرەبی لە توانیاندا هەیە ئەو بەربەستانەی هاتونەتەرێیان تێپەرێنن و بگەنە قۆناغێكی نوێ بە هاوكاری و پشتیوانیكردنی یەكتری، داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندنی عەرەبی كرد پابەندی ئەتەكێتی رۆژنامەوانی بن كێشە و ئاژاوە و هەواڵی ناڕاست بڵاو نەكەنەوە.