بەغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند لە بڕیاری كردنەوەی ناوچەی سەوز پاشگەز نابینەوە سەرەڕایی ئەوەی هەوڵ هەیە بۆ دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم ئەو بڕیارە .
لە گوتاری هەفتانەی خۆیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ئامادەی بوو، عەبدولمەهدی ڕایگەیاند: لە بڕیاری كردنەوەی ناوچەی سەوز پاشگەست نابنەوە و بەڵێنیدا جادە و شەقامی تریش بكاتەوە لەوانە شەقامی ڕەشید، نەشیشاردەوە كە لایەن هەیە ئاستەنگ بۆ ئەو بڕیارە دروست دەكەن.
لەلایەكی ترەوە عەبدولمەهدی هەلوێستی عێراقی بەرامبەر سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران ڕاگەیاند و وتی عێراق بەشێك نییە لەو سزایانە.