بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی پێشووی سەرۆكی ئەنجومەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، لەمیانی دیدارەكەدا رۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران خرایەڕوو لەگەڵ رێگە و میكانیزمی تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم كاری پەرلەمانی و لیژنەكان، تاوتوێی ئەو یاسایانەش كرا كە پێویستدەكات لەم قۆناغەدا دەربكرێن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لە گرنگی سوودوەرگرتن لە شارەزایی سیاسی و ئیدامەدانی كاری پەرلەمانی و پتەوكردنی هاریكاری لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بەو جۆرەی خزمەت بە خواستەكانی گەلی عێراق دەكات.