بەغداد-ا ه ع
حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: سەرۆكایەتی لیژەكانی ئەنجومەنەكە هەفتەی داهاتوو یەكلایی دەبێتەوە.
لەبەیاننەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە كەعبی ڕایگەیاند: هەموان لەسەر ئەوە كۆكن كە دەبێت كاری ئێستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن تەواوكەری خولی پێشوو بێت بەتایبەت دۆسەكانی تەشریعی كە پێویستیان بە بەدواداچونی دەستەی سەرۆكایەتی هەیە.
وتیشی: پرسی سەرۆكایەتی لیژنەكان لە دانشتنی هەفتەی داهاتوو یەكلایی دەبێتەوە و ئەو لیژنەیەش پێك دەهێنرێت كە ڕاسپێردراوە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە سیستمی ناوخۆیی و لەدانشتنی داهاتودا دەنگی لەسەر دەدرێت بۆ ئەوەی دەست بە چاكسازی بكات.