سلێمانی – ا ه ع
بەهۆی ئەو تەمومژەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە كە بۆتە هۆی كەمبوونەوەی ماوەی بینین
گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی (١٢) كاتژمێر ڕادەگیرێت.
بە پێی بەیاننامەیەكی بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە، بەپێ ی ڕاپۆرتی نوسینگەی كەشناسی فڕۆكەوانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایانگەیاندووە كە پێشبینی بۆ كراوە لە كاتژمێر (٨:٠٠ ) ئەمشەو تا كاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی ٢٠١٨/١٢/١١ بخایەنێت.