بەغداد-ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەروكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دووشەممە، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتوە ڕایگەیاند: وڵاتەكەمان لەدەروازەی قۆناغێكی نوێدایە كە ئامانج لێی خزمەتكردنی هاوڵاتی و نەهێشتنی گەندەڵییە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەرۆژێكی وەك ئەمڕودا لاپەڕەیەكی ڕوناك كرایەوە كاتێك موسڵی ئازیز ئازادكرا و كۆتایی بە زوڵمی داعش و دەوڵەتەكەی هات و عێراق سەلماندی كە بەهێزترینە.
وتیشی خوێنی قوربانی و شەهیدەكانمان ئەو ڕوناكیەیان زیاتر درەوشانەوە و خوێنی پیرۆزی ئەو قارەمانانە تێكەڵی ئەمخاكە پیرۆزە بوو و بۆجیهانیان سەلماند كە ئەم وڵاتە بەیەكگرتویی دەمێنێتەوە.
لەم ڕۆزەدا داستانەكانی سەركەوتن تۆماركران وێنەی ئازایەتی و قارەمانیەتی سوپا و چەكدارانماننیشانی جیهاندا و شەرێكی مێژوییان بردەوە و سەركەوتنیان بەدەست هێنا.
هاوڵاتیان و خەڵكی شاری موسڵ توانیان لەگەڵ هێزەكانمان هاوكاری یەكتر بكەن و پشتی داعش بشكێنن و ئاهەنگ گێڕانمان بەو ڕۆژە و بەئازادكردنی موسڵ ئاهەنگی هەموو شارەكانی ترە و لێرەوە سڵاوی خۆمان ئاراستەی ئەو قارەمانانە دەكەم كە لەوشەرەدا جەنگاوەر بوون و بەقوربانی و خوێن و قارەمانیان ئەو ڕۆژەیان دروست كرد.