بەغداد-ا ه ع
بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی پێشوازی كردنی لە موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆری ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، ستایشی ئەو پێشكەوتنە گەورەیەی كرد كە لەتۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیدا ڕویداوە كە رۆڵی لە یەكخستنی پێناسەی میدیا و ڕاگەیاندن هەبووە.
ئەبو هێل و حەداد باسی ڕۆڵی تۆڕەكەیان كردوە لە دروستكردنی پردی باوەڕی و خۆشەویستی لەنێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگادا.
حەداد ستایشی ئەو پێشكەوتنانەی كرد كە لەتۆڕەكە رویانداوە بەتایبەت دوای كردنەوەی هەردوو بەشی كوردی و توركومانی وتەئكیدی لەسەر پشتوانی ئەنجومەنەكە كردۆتەوە بۆ تۆڕەكە.
لایی خۆیەوە موجاهد ئەبو هێل ڕایگەیاند كاری تۆڕەكەیان یەكخستنی پێناسە و هێڵی سوریان بۆ هیچ لایەن و كەسێك نییە و دەرگاكانی بۆ هەموو كوتلە سیاسیەكان بی جیاوازی و بۆ هەموو ئاین و پێكهاتەكان كراوەتەوە.