قاهیڕە - ا ه ع
نەعیم عبودی ئەندامی شاندی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند: پەرلەمانی عەرەبی كار دەكات بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و دەیانەوێت سوریا لەپەرلەمانی عەرەبی ئامادە بێت.
عبودی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند: شاندی عێراقی ڕۆڵێكی گەورەی هەیە بۆ پشتیوانی دۆسەیەی فەلەستێن، وتیشی شاندی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆڵێكی گەورەی دەبێت لە دۆسیە گرنگەكان و عێراقیش ڕۆڵێكی كاریگەر و كارای دەبێت لە گەڕانەوەی سوریا بۆ كۆمكاری عەرەبی.