كەربەلا - ا ه ع
شیخ عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری مەرجەعی باڵای ئاینی بەتوندی ڕەخنەی لە توندوتیژی عەشایەری دەگرێت.
كەربەلایی لەوتاری نوێژی هەینی لە كەربەلا داوای كرد كە هۆز و عەشیرەتەكان دەست بەرداری نەریتی نەرێنی بن و تەئكیدی كردەوە مەرجەعیەتی باڵای ئاینی داوا دەكات كە ئەو دیاردانە چارەسەر بكرێن كە مەترسی لەسەر پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی هەیە.