نیۆیۆرك - ا ه ع
پۆلیسی نیۆیۆرك باڵەخانەی كەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی لە فەرمانبەرانی چۆڵكرد دوای ئەوەی هەواڵی هەبونی بۆمبێكی چێندراویان لەو باڵەخانەیە لەڕۆژی هەینی پێگەیشت.
پولیس ئەو ولایەتە ڕایگەیاند: نوسینگە و ستۆدیۆكانی (سی ئێن ئێن)چۆڵكردوە دوای ئەوەی لەهەبونی بۆمبێك لەناو ئەو باڵەخانەیەدا ئاگادار كراونەتەوە.
دواتر لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: هیچ بۆمبێك نەدۆزراوەتەوە و تەنها هەواڵێكی ناڕاست بووە.
پۆلیس داوای لە فەرمانبەرەكانیش كردوە بگەڕێنەوە ناو باڵەخانەكە و پێی ڕاگەیاندون هیچ هەڕەشەیەك لەسەر ژیانیان نییە.