بەغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبارەگایی وەزارەتی بەرگری كۆبونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا.
بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە فەرماندەی هێزە چەكدارەكان ئامانجی لەو كۆبونەوەیە لەنزیكەوە ئاگاداربونە لەكاری وەزارەت و پێداویستیەكانی و ئەولەویەتی كارەكان و پەسەند كردنی گرێبەستەكان.
عەبدولمەهدی تەئكیدی كردەوە كە سوپای عێراق نەریتی جێگیر و نوسراوی هەیە چونكە دەزگایەكی ڕەسەن و پتەوە و نەرمی هەیە لە گۆرینەوەی بیروبۆچونەكان لە ڕێی دەزگا فەرمیەكانیەوە و ستایشی كاری فەرماندەكانی كرد لەو وەزارەتە.
ڕاشیگەیاند: كە كاری وەزارەتەكە زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و لەدوای وەرگرتنی ئەو پۆستە بەوەكالەت هیچ كێشەیەك ڕوی نەداوە ئەوەش مانایی ئەوەیە ئەو وەزارەتە پتەوە
سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاند: دەبێت كارەكانی ئەو وەزارەتە بەباشترین شێوە بەڕێوە بچێت بۆ بەهێزكردنی توانای هێزە چەكدارەكان و بەڵێنیدا بەوپەڕی تواناوە كار بۆ پشتوانی بكات و پێداویستیەكانیشی پڕ بكاتەوە.