ئەبو هێل بە دارخورمای عێراقی ڕێزی لە شاندی ڕاگەیاندنی قەتەڕی دەگرێت

ناوخۆ
  • 6-12-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێزی لە شاندی ڕاگەیاندنی قەتەڕی بە دارخورمای عێراقی گرت،  لەكۆتایی سەردانەكەی بۆ عێراق دوای ئیمزاكردنی یاداشتننامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان تۆڕەكە و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عێراق.
    عەبدولسەمەد ناسڕ سەرۆكی وەفدەكە كە نوێنەرایەتی تۆڕی جەزیرەی وەرزشی  و پەیمانگای ڕاگەیاندنی جەزیرەی دەكرد ڕایگەیاند: شاندەكە سەردانی فەرمانگەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كردوە و كاری تۆڕەكەی لەچۆنیەتی داڕشتن و گواستنەوەی هەواڵ بینیوە و سەرسامی ئەو توانایانە بوون كە تۆڕەكە لەڕوی ئەندازیاری و پسپۆڕیەوە هەیەتی.
    ڕاشیگەیاند: تۆڕەكە هەوڵی یەكخستنی گوتاری ڕاگەیاندنی نیشتمانی دەدات هەروەها كار دەكات بۆ پێشخستنی كەناڵی وەرزشی عێراقییە.
    شایەنی باسە شاندی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی قەتەڕی سێشەممەی پێشوو سەردانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد و هەردوولا هاوكاری هاوبەشی شارەزایی و پسپوڕی ڕاگەیاندنیان تاوتوێ كرد.