نەینەوا – ا ه ع زانكۆی موسڵ ئەمرۆ پێنج شەممە سێ كۆلێژی بە تەواوی ئامادەكردوە دوای ئاوەدەكردنەوەی و سڕینەوەی ئاسەواری ئەو وێرانییەی تیرۆریستانی داعش بەسەر ئەو شارەدا هێنابوویان. لای خۆیەوە ئابی سەعید دیوجی سەرۆكی زانكۆی موسڵ بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە( ا ه ع)ی راگەیاند كادرە ئەندازیاری و هەنوریەكانیان كاركردنیان لە سێ كۆلێژدا تەواوكردوە ئەوانیش كۆلێژەكانی پەروەردە و ئیدارە و ئابوری-ن كە كۆلێژی سەرەكین و زیانی زۆریان پێگەیشتبوو لە ماوەی داگیركردنی ئەو شارە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە. وتیشی كادرە ئەندازیار و هونەرییەكانیان بەردەوامن لە نۆژەنكردنەوەی كۆلێژەكانی تر لەگەڵ دەستەبەركردنی سەرجەم ئامێر و كەرەستە پێویستەكان بۆیان.