لافاو 3 گەرەكی بەری ڕاستی موسڵ دەگرێتەوە

ناوخۆ
  • 6-12-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – شروق ماهر
    3 گەڕەكی بەری ڕاستی شاری موسڵ روبەوروی لافاو بویەوە بەهۆی ئەو بارانە بە لێزمەیەی شارەكەی گرتەوە.
    لەوبارەیەوە نەوفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ی ڕاگەیاند: "ناوچەكانی تەیران و دەواسە و غەزالی دوچاری لافاو بوون"، تەئكیدیشی كردەوە "تیمەكانی بەرگری شارستانی خێزانەكان دەگوازێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی كەمتر زیاتیان بەركەوتووە بەمەبەستی پاراستنی ژیانیان".