بەغداد-ا ه ع
ژمارەیەكی نوێ لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی ژمارە 4521ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرچوو و چاكسازی و مەراسیمی تێدا بڵاوكراوەتەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران دەریكردوە و سەرۆكایەتی كۆمار پەسەندی كردووە.
هند عبد جمیغ بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: لەو ژمارەیەدا ئەو بڕیارانەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بە ژمارە 8 و 9دەركراون بۆ ساڵی 2018 و بڕیاری لیژنەی سڕكردنی پارەی تیرۆرستان ژمارە 70و 71و 72و 73بۆ ساڵی 2018بڵاوكراوەتەوە.
ڕاشیگەیاند لەو ژمارەیەدا نوسراوی مەرسومی كۆماری بۆ دامەزراندنی محەمەد جمیل عودە مەیاحی وەك پارێزگاری واست دەركراوە و بڵاوكراوەتەوە.