مودەرس: ساڵی داهاتوو تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست لە كارەبا دەبنە هەمیشەیی

ناوخۆ
  • 6-12-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    موسعەب مودەرس وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ساڵی داهاتوو زۆربەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەت دەبنە فەرمانبەری هەمیشەیی كە ژمارەیان لە 33هەزار فەرمانبەر زیاترە. 
    مودەریس لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: وەزارەتی كارەبا و دارایی لەگەڵ سەرۆكایەتی وەزیران و لیژنەی دارایی كاریان لەسەر جێگیر كردنی گرێبەستەكان كردووە بۆ گۆڕینی بە هەمیشەیی لە چوارچێوەیی بودجەی 2019دا.
    هەروەها وتیشی: ئەو فەرمانبەرانەی ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە ژمارەیان 33هەزار و 403فەرمانبەرە
    دەربارەی وزەی كارەباش لە ساڵی 2019 زۆر باشتر دەبێت چونكە دوو وێستگەی نوێ كراونەتەوە یەكێكیان لە سەماوە و دوەمیان لە ناسڕیە و تۆڕی نیشتمانی بە 1000میگاوات كارەبا پڕ دەكاتەوە.