بەغداد-ا ه ع
مدحەت مەحمود سەرۆكی دادگایی باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ فاتیح یەڵدز بالیۆزی توركیا باسی هاوكاری نێوان هەردوو وڵاتیان كرد لە نێوان قەزای دەستوری عێراقی و توركی.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە دادگای باڵایی فیدراڵی ڕایگەیاند: دادوەر مدحەت مەحمود چاوی كەوتووە بە فاتیح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغداد و باسی پەیوەندیەكانی نێوان گەلی عێراق و توركیا و هاوكاریەكانی بواری یاسا و دەستور كراوە.