بەغداد-ا ه ع
هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكرنەوە عەمار حەكیمی سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەكۆی دەنك وەك سەرۆكی هامپەیمانیەكە هەڵبژارد.
لەبەیەننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاوپەیمانیەكە رایگەیاند: لەبەر پێویستێكی زۆری بەرنامەیەكی نوێی سیاسی و پڕۆژەی چاكسازی نیشتمانی و جێبەجیكردنی داواكاریەكانی ئەم قۆناغە كە پێویستی بە پەیڕەوێكی نوێیە بۆ ئیدارەدانی سیاسی لە وڵاتدا هێزەكانی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە كە پێك هاتوون لە هاوپەیمانی سائیرون و ئێتلافی نەسڕ و لیستی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و ئیئتلافی وەتەنیە و هاوپەیمانی قەرار و لیستی بەرەی توركومانی و پێكهاتەی مەسیحی و سابئی و یەزیدی و هێزەكانی تر كە 130 كورسیان هەیە دەیانەوێت هاوپەیمانی چاكسازی بەهێزتر بكەن كە لە پێكهێنانی لە دانشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەێنرا.