ریاز – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە شوێنی مانەوەی لە ریازی پایتەختی سعودیە پێشوازیكرد لە ماجید قسبی وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنان و خالید فالح وەزیری وزە و سامانی كانزای لە شانشینی سعودی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: سەرۆك كۆمار لە وتەكانیدا لەگەڵ هەردوو وەزیردا دووپاتیكردەوە كە پێویستە هاریكارییەكان لە بواری ئابووری، بازرگانی، كشتوكاڵ و كەرتی نەوتدا كارا بكرێن بەو جۆرەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەكات.
هەر لەو دیدارەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی زیاتری رێوشوێنەكانی بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی و ئابووری لەنێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و هەماهەنگی هاوبەش لە هەموو بوارەكاندا.
لای خۆیانەوە وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنان و وەزیری وزە و سامانی كانزای سعودی نیازی شانشینی عەرەبی سعودییان خستەروو لە پشتیوانیكردنی هاوبەشی ئابووری و هاریكایی وەبەرهێنان لە نێوان عێرق و سعودیدا، هاوكات ئەوەشیان دووپات كردەووە كە وڵاتەكەیان مەبەستێتی ئاسۆی هاریكاریی لە نێوان هەردوولادا بێتەكایەوە بەو جۆرەی كە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برای دەستەبەر دەكات.
محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوە ساڵح جبوری وەزیری پیشەسازی و ژمارەك لە راوێژكار و پسپۆڕانی هەردوولا ئامادەی دیدارەكە بوون.