ریاز – ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ دووشەمە، لە ریاز پێشوازیكرد لە د. عەبدول لەتیف بن راشد ئەلزیانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند:
سەرۆك كۆمار ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوونكردەووە كە روبەڕووی وڵاتان و ناوچەی عەرەبی دەبێتەوە بەتایبەتی هەڕەشەی تیرۆر كە مەترسی دروست دەكات لەسەر گەلانی ناوچەكە و جیهان، و ئاماژەیكرد بۆ پێویستی هەماهەنگی و یەكخستنی هەوڵەكان شانبەشانی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر و فكری توندڕەوی.
د. بەرهەم ساڵح دووپاتیكردەوە عێراق خوازیاری هاریكاریی زیاترە لەگەڵ ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداودا بەوجۆرەی خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی گەلانی ناوچەكە دەكات و دەرفەتەكانی پێشكەوتن و بنیادنان و ئاشتی زیاتر دەرەخسێنێت و پتەویان دەكات.