بەغداد – ا ه ع
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار روونكردنەویەكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت، میدیاكانی كەنداو لە سەرچاوەیەكی (نا رەسمی) یەوە هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە گوایە ئێران بابەتی دانوستانی خستووەتە بەردەم عەرەبستانی سعودیی و سەرۆكی عێراق پێشنیازی كردووە ناوبژیوانی بكات، بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەكەی لە هاوتا ئێرانییەكەیەوە گەیاندووەتە حكومەتی ریاز.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند لە كاتێكدا ئێمە دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو هەواڵە بەهیچ جۆرێك ڕاست نییە، لە هەمان كاتدا ڕایدەگەیەنین پێویستە بۆ وەرگرتنی زانیاری وەها ورد جەخت لە سەرچاوەی باوەڕپێكراو بكرێتەوە چونكە ئەو شێوازە دەگونجێت لەگەڵ پیشەیی بوونی ڕاگەیاندندا.
دەشڵێت ھەر بابەتێك كە پەیوەستە بە وردەكارییەكانی گەشتەكەی ئەم دواییەی سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئێمە وتەكانی سەرۆك كۆمار دووبارە دەكەینەوە كە لە هەموو دیدارەكانیدا دووپاتیكردووتەوە لەوەی عێراق رۆڵی ناوبژیوانی ناگێڕێت هێندەی هەوڵ دەدات بۆ پێویستی بەدور گرتنی عێراق لە بەركەوتەی ململانێكان لە ناوچەكەدا.
هاوكات سەرۆك كۆمار دووپاتی دەكاتەوە عێراق خاڵی بەیەك گەیاندن و پێكگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی دەورووبەرە عەرەبی و ھەرێمایەتیەكەیەتی لە رێی هەوڵەكانیەوە بۆ پتەوكردنی دۆستایەتی و برایەتی كە تەواوی سەروەری وڵاتانی تر پارێزراو بێت و رێز لەیەكتری بگرن.