بەغداد-ا ه ع
تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لێكتێگەیشتنێكیان ئیمزا كردوە بۆ ئەوەی لەقۆناغی داهاتوو و لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵبژاردنی پارێزگاكان هەماهەنگیان هەبێت.
موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەگەڵ ئەحمەد رەحیم بشارە سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردنەكان تاوتوێی پشتوانی و پاڵپشتی ڕاگەیاندنیان كردوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان.
ئەبو هێل ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی عێراقییە پاڵپشتی پیادەكردنی دیموكراسی دەكات بۆ بونیاتنانی عێراقێكی نوێ، وتیشی:تۆڕەكە پلانێكی میدیایی بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردنەكان دادەنێت و هاوڵاتیان هاندەدات بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن.
رونیشیكردەوە ڕێكەوتن كراوە لەسەر دەسپێكردنی ئامادەكاریەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان و پشتوانی كۆمسیۆنەكە لە هەڵمەتی دابەشكردنی كارتی هەڵبژاردن و پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری.
تۆڕەكە بەڵێنیداوە پلانێكی میدیایی تەواو پێشكەش بكات و هانی هاوڵاتیان بدات بەشداری بكەن لە هەڵبژاردندا.
لایی خۆیەوە ئەحمەد رەحیم سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند پلانی 2018ی میدیایی تۆڕەكە پلانێكی سەركەوتوو بووە.