بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ، یەكشەممە، لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە ناحیەی دولاب لە ئەنبار دەستیان بەسەر 6 موشەكی جیاوازی پاشماوەی تیرۆرستانی داعش و 6بۆمبی چێندراو لەشێوەی جلیكان گرت.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی جەزیرە لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە شاری بەغدادی دەستیان بەسەر 6موشەكی پاشماوەی داعشدا گرتووە هەروەها دەستیان بەسەر 6بۆمبی چێندراو لە شێوەی جلیكان گرتووە لە ناحیەی دولاب.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هەمان هێز توانیویانە 3بۆمبی چێندراو لەسەر سنوری عێراق سوریا بتەقێنەووە.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت