بەغداد-ا ه ع
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەكشەممە، تەئكیدی لەسەر گرنگی كاراكردنەوەی كۆمەڵگەی زانستی عێراقی كردەوە چونكە پێكهاتەیەكە لە پێكهاتەكانی شارستانی و زانستی بۆ عێراق.
كەعبی ئەمڕۆ سەردانی كۆمەڵگەكەی كرد و لەلایەن دكتۆر عەبدولمەجید ناسڕ سەرۆكی كۆمەڵگاكە و دكتۆر جەواد موسەوی و دكتۆر تاڵب سودانی پێشوزیان لێكرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، لەساڵانی پێشوو كۆمەڵگەكە بەدەست كێشەی زۆرەوە ناڵاندویەتی چونكە پشتگوێ خرابوو وە ڕێگری لێدەكرا ڕۆڵی كارای خۆی ببینێت، بەهەموو تایبەتمەندیەكانی زاناكانی عێراقیش شتی زۆریان پێشكەش كردوە و دەتوانن زیاتر و زیاتر پێشكەش بكەن.