بەغداد-ا ه ع
ئەمانەی بەغداد و بەهاوكاری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغداد ئەمڕۆ یەكشەممە لە باشوری بەغداد بۆ ئاسانكردنی هاتو ووچۆی ئۆتۆمبیل چەند رێگەیەكی نوێی كردەوە.
بەڕێوبەرایەتی پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندن لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: فەرمانگەی شارەوانی كەڕادە شەقامەكانی پەیمانگای تەكنیكی و تەندروستی و شەقامی تەنیشت بازاڕی هەوا لەناوچەی زەعفەرانییە و ئاسانكردنی جوڵەی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی كردەوە.
فەرمانگەكە هەڵمەتێكی گەورەی بۆ لابردنی خۆڵ و خاشاك و بەربەستە كۆنكرێتیەكان و ئاوەڕۆ گرتوەتەبەر.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەمانەی بەغداد بەهاوكاری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغداد بەردەوامە لەسەر كردنەوەی شەقامە داخراوەكان و لابردنی زیادەڕەویەكان لەپایتەخت.