مۆڵگەیەك و 4 ماتۆڕسكیلی داعش لە باكوری دەریاچەی حەمرین لەناوبران

ئەمنی
  • 18-11-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    فڕۆكەكانی سوپای عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، مۆلگەیەك و چوار ماتۆڕسكلی داعشی لە باكوری دەریاچەی حەمرین لەناوبرد.
    عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: فڕۆكەوانی سوپای عێراق پاڵپشتی كەرتەكانی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی دیالەیان كردوە و توانیویانە مۆڵگەیەك و چوار ماتۆڕسكلی داعش لەباكوری دەریاچەی حەمرین لەناوبەرن.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە قارەمانەكانی فڕۆكەوانی سوپا و لەچوارچێوەی كەرتەكانی ئۆپەڕاسیۆنەكانی سەڵاحەدین 10تیرۆرستی داعشیان كوشتووە و دوو مۆڵگە و 3 تونێلیان لە گوندی كنعوس لە شەرگات لەناو بردوە.