حەكیم لەگەڵ وەزیری دارایی بەرەوپێشبردنی بودجە تاوتوێ دەكات

  • 18-11-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری و وەزیری دارایی تاوتوێی بەرەوپێشبردنی سیاسەتی دارایی و بودجەی گشتیان كرد. 
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتووە عەمار حەكیم لە نوسینگەكەی خۆی لە بەغداد پێشوازی لە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری و وەزیری دارایی كرد هەردوولا باسیان لە بەرەوپێشبردنی سیاسەتی دارایی و بودجەی گشتی كرد بە پێی پێوەرە نوێكان.
    هەر لەو بەیاننامەیدا هاتووە: حەكیم تەئكیدی لە پێویستی بەرەو پێشبردنی سیاسەتی دارایی كردوە بەپێی پێوەرە نوێكان و بەدەستهێنانی دەستكەوت و سود بۆ عێراق و گونجاندنی لەگەڵ تەكنەلۆژیای نوێ بۆ لەناوبرنی گەندەڵی و ووشكردنی سەرچاوەكانی.