بەغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سەردانی عەلوەی ڕەشیدی نمونەیی كرد بۆ فرۆشتنی ماسی و سەوزە بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربون لەڕەوشی هاوڵاتیان لەهەموو چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگە.
بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتووە: عەبدولمەهدی سەردانی دوكانی فرۆشتنی ماسی و سەوزەواتی كردوە و لەنرخەكان و خزمەتگوزاریەكانی پرسیوە و گوێی بۆ كێشە و ئاستەنگەكانی فرۆشیارەكان ڕاگرتووە.
عەبدولمەهدی پێی ڕاگەیاندون حكومەت هەوڵ دەدات گرنگی زیاتر بەهاوڵاتیان بدات و كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم كەرتی كەشتوكاڵی كەمبكاتەوە و پشتوانی كەرتی كشتوكاڵ دەكات و هەوڵدەدات بازاڕێك بۆ بەروبومەكان بدۆزێتەوە و ئابوری نیشتمانی بەهێز بكات.