نەینەوا-ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: پۆلیسی پارێزگای نەینەوا شەش تیرۆرستی لە چەپی شاری موسڵ دەستگیر كردوە.
لیوا سەعەد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: فەوجی بەدەنگەوەچوونی دوانزەیەم لە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا و هاوكاری هاوڵاتیان توانی شەش تیرۆرستی داعش دەستگیر بكات كە داواكراوبوون.
مەعەن وتیشی: تیرۆرستەكان لە دیوانی بەناو جوندی تیرۆرستانی داعش كاریان كردوە و یەكێكیان دانی بەوەدا ناوە كە بەرپرسی عەلوەی(تەلعبتە) ی سەردەمی داعش بووە لە موسڵ.
وتیشی: تیرۆرستەكان لە گەڕەكی زەهرا و خەزڕا و ئاخا لە چەپی شاری موسڵ دەستگیر كراون.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات